452 کوردستان

گەیشت.. نوێترین نرخی دۆلار زێڕ لە بازاڕدا

12:32 - 10/08/2026


زەمەن - هەواڵ


 نرخی زێڕو دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.

 بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە 152 هەزار و 550 دینارە بە مامەڵەی تاکیش 500 دینار زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها بەهای زێڕی عەیارە 21 كە لە هەرێمی كوردستان زۆرترین خواستی لەسەرە مسقاڵی بە 935 هەزار دینار.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار بە 152 هەزار و 550 دینارە.
100 یۆرۆ بە 173 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 201 هه‌زار دینارە.
100 لیره‌ی توركی به‌ 3 هه‌زار و 300 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 1000 دینارە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن