117 کوردستان

بەپەلە.. ئەو کەسانەی لەسەر شەقام گێچەڵیان بە کچێک کرد دەستگیرکران

02:22 - 10/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی بەغداد ژمارەیەک تۆمەتباری ڕووداوەکەی ناوچەی مەنسووری دەستگیرکرد، کە بە ئۆتۆمبێل دوای کچێک دەکەون و گێچەڵی پێدەکەن.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بە هاوکاری پۆلیسی بەغداد، چەند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە بە ئۆتۆمبێل گێچەڵ بە کچێک دەکەن لە بەغداد، ئەمەش وای لە هێزە ئەمنییەکان کرد لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تێوەگلاوان ئاشکرا بکەن و لە ئۆپراسیۆنێکی خێرا و کتوپڕدا دەستگیریان بکەن.

وەزارەتی ناوخۆ جەخت لە گرتنەبەری ڕێکاری توندی یاسایی دەکاتەوە و تۆمەتباران بەپێی ماددەی ٤٠٢ی یاسای سزادانی عێراقی ڕەوانەی دادگا کراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن