137 کوردستان

بۆشؤفێران.. ئاگاداری کامێرای خاڵ بۆ خاڵ بن لەم ڕێگایە

03:24 - 04/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە ئەمڕۆوە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی  ڕێگەی گەلی عەلی بەگ  دەخرێنە قۆناغی تاقیکردنەوەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەخرێنە ژێر پرۆسەی تاقیکردنەوە (تێست).
دەشڵێت، لە کاتژمێری ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ١١ی ئابی ٢٠٢٦ەوە،  کامێراکان بە فەرمی دەستبەکاردەبن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن. هاوکات جەخت لەوەش دەکاتەوە کە سیستەمی کارکردنی ئەم کامێرایانە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ (Point to Point) دەبێت و زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراویش لەو ڕێگەیەدا 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن