110 عیراق

بەپەلە.. شەپۆلێکی گەرمای بەتین شارەکانی عێراق دەگرێتەوە

02:08 - 04/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرایکرد، سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت  و پلەکانی گەرما لێک نزیک دەبن لە ناوچەی باکوور پلەکان کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باشوورکەمێک بەرز دەبنەوە.

 ئەمرۆ سێشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی کەشناسی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا، کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:  "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی پێنجشەممە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک 43، هەولێر و سلێمانی 44، ئەنبار 45، نەینەوا و کەرکووک 46، سەلاحەدین و دیالە و بابل 47، کەربەلای پیرۆز و دیوانیە 48، بەغدا 49، واست و میسان و نەجەفی ئەشرەف و زیقار و موسەننا و بەسڕە 50".
رونیشیكردەوە: "کەشوهەوای ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی عێراق لێک نزیک دەبن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن