170 عیراق

ژنێک لە بنکەیەکی پۆلیس دەستدرێژی کرایە سەری

05:42 - 01/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 لە بنکەیەکی پۆلیسی دیوانییە، ئەفسەرێک و سێ پۆلیس دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک کە لە بنکەکە راگیراوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەفسەرێک و سێ کارمەندی پۆلیسیان بەهۆی تێوەگلانیان لدەستدرێژی کرنە سەر ژنێکی راگیراوە دەستگیرکردووە و وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە سووکایەتیکردن بە شکۆی مرۆڤ ناکەن و ڕێکاری یاسایی توندیان گرتووەتە بەر..
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆسیەی تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا کراوە و لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەکەیان، بە تووندترین شێوە سزا دەدرێن.
فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە پشتڕاستی کردەوە کە تۆمەتباران لە ئێستادا بەپێی ماددەی ١٤ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاگیراون.
بەپێی زانیارییەکان، ماددەی ١٤ کە تایبەتە بەم جۆرە تاوانانە، سزای زیندانی لە حەوت ساڵەوە دەستپێدەکات، هەروەها ئەگەر تاوانەکەیان لەسەر بسەلمێنرێت، سەرەڕای زیندانیکردن، بە فەرمی لە پیشەکانیان دوور دەخرێنەوە و هەموو پلە و ئیمتیازە سەربازییەکانیان لێ دەسەندرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن