15 کوردستان

لە ڕۆژی یەکشەممەوە گۆڕانکاری لە پێدانی غاز بە ماڵان دەکرێت

04:53 - 18/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند: هیچ کێشەیەکیان لە بەرهەمهێنانی غازی ماڵان نییە و بڕێکی باشیان پاشەکەوت کردووە.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، پاش ئەو هێرشە درۆنیانەی شەوی رابردوو کرایە سەر سلێمانی، عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد،  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەکانی قائیمقامیەت بڕیاریانداوە لە سبەینێوە دابەشکردنی غاز لە سنووری شاری سلێمانی، هاوشێوەی ڕابردوو ببێتەوە بە فۆڕمی خۆراک و مۆرەکەش لە شینەوە دەبێت بە سوور، بۆ ئەوەی بزانن کێ وەریگرتووە و کێ وەرینەگرتووە.

عومەر عەبدوڵا ڕوونیشیکردەوە، یەدەگی غازی ماڵان باشە و هیچ کێشەیەکیان لەو ڕووەوە نییە، هەموو ئەو بەنزینخانانەی کە غاز دابەشدەکەن، غازی پێویستیان هەیە و ئەوەشی دایخستبێت ناچارکراوە بە کردنەوە و پێدانی غاز بە هاوڵاتییان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن