دەست بەدروستكردنی فۆڕمی خۆراكی دەیان هەزار خێزانی نوێ دەكرێت
04:01 - 20/06/2026
زەمەن - هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بۆ یەکەم جار دروستکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی
خۆراک بۆ خێزانە نوێیەکان لە هەرێمی کوردستان و لە پارێزگای دهۆکەوە دەستیپێکرد.
نەوزاد شێخ کامیل،
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاشكرایكرد كە:
"دروستکردنی فۆڕمی خۆراک بۆ خێزانە نوێیەکان لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد، هەروەها
لە دیالە و بابلیش دەستیپێکردوووە، پێشتر تەنیا لە واست دەستیپێکردبوو".
دوو ساڵە بە
پاساوی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک، دروستکردنی فۆرمی خۆراک بۆ خێزانە نوێیەکان
راگیراوە.
نەوزاد شێخ کامیل
گوتی: "پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزارییە لە ئەپلیکەیشنەوە دەکرێت و پێویست
ناکات هیچ کەسێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکات بۆ دروستکردنی فۆڕمی خۆراک".
بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانیی هەرێمی کوردستان گوتی، هەر کەسێک نەیتوانی فۆڕمی نوێ بۆ خۆی دروستبکات،
دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پسوولەی خۆراک بکات بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن.
لەبارەی پارێزگاکانی
هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە، نەوزاد شێخ کامیل گوتی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە
شارەکانی دیکەش دروستکردنی فۆڕمەکە بەردەست دەبێت".