بەپەلە.. وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە.. کارەبا کەم دەبێتەوە
03:54 - 16/07/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند: گرفتێکی ئەمنی لە کێڵگەی کۆرمۆر دروست بووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە، گرفتێکی ئەمنی لە کێڵگەی کۆرمۆر دروست بووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەم هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی بە بڕی 2500 مێگاوات کەم بووەتەوە.
دەشلێت: وەزارەتی کارەبا هاوبەشانی ئاگادار کردووەتەوە ئەم دۆخە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا بە شێوەیەکی ئاسایی.