یەکەم شەپۆلی گەرمای بەتین دەگات
04:08 - 18/07/2026
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەکی کەسناسی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی (٧)شەپۆلێکی گەرمای بەتین و پڕوکێنەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
ئەمرۆ شەممە، ١٨ی تەمووزی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی رایگەیاند: بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی مۆدێلەکانی کەشوهەوا لە چەند ڕۆژێکی کۆتایی مانگی (٧)شەپۆلێکی گەرمای بەتین و پڕوکێنەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە. لەئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەکی گەرمی خولگەیی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبێتەوە.