كرێكارێك سەقفێك بەسەریدا رووخاو گیانی سپارد
12:27 - 18/07/2026
زەمەن – هەواڵ
كرێكارێك لەکاتی
کارکردندا سەقفی دوکانەکەی بەسەردا کەوت و گیانی سپارد
عەقید سۆران محەمەد
غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، قوربانییەکە ناوی
(بەکر حەمەعەلی سلێمان)ە و لەدایکبووی ساڵی 1980 یە و دانیشتووی قەزای ڕزگارییە.
بە وتەی کەسوکارەکەی،
ناوبراو لەکاتی کارکردندا سەقفی دوکانەکەی بەسەردا کەوتووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پاش وەرگرتنی
چارەسەری پێویست گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی
گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار
کراوە، هاوکات هێزەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ چۆنیەتیی ڕووداوەکە کردووەتەوە
و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.