15 کوردستان

لەبارەی کوژرانی کەسێک لە سلێمانی پۆلیس روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

04:14 - 18/07/2026

زەمەن_هەواڵ

 

لەگەڕەکی ''زەرگەتەی کۆن''ی پاریزگای سلێمانی، لەشەڕی نێوان دوو خێزاندا، کەسێک کوژرا و پۆلیسی سلێمانی لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەنراوی پۆلیس؛
لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران
لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لەگەرەکی زەرگەتەی کۆن لەشاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی تر برینداربوو.
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، دوای ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ع،م،س) لەدایکبووی (١٩٧٤)، (م،م،س) لەدایکبووی (١٩٨٣) بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و هەردوو تۆمەتبار (ب،أ،ع) لەدایکبووی (٢٠٠٦)و تۆمەتبار (ع،ع،خ) لەدایکبووی (١٩٧٥) بەپێی مادەی (٣١/٤٠٥/ی.س) لەیاسای سزادان دەستگیربکرێن.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن