ئێران ناوی ئەم ڕۆژنامەنوس و میدیا کوردیانەی وەک "نەیار'' بڵاوکردەوە
04:49 - 16/07/2026
زەمەن_هەواڵ
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوی دەیان رۆژنامەنوس و میدیای کوردی و فارسی وەک "دژبەر" بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٦، ۆماری ئیسلامی ئێران لیستی ناوی دەیان چالاکوان، ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندنی ژێر ناونیشانی دژبەر و نەیار (معاند) بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناردنی هەر جۆرە وێنە، هەواڵ یان زانیاری بۆ ئەم لایەنانە، بەپێی «ماددەی ٤ی یاسای توندکردنی سزای سیخوڕی»، دەکرێت سزای ٢ تا ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەدوادا بێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری "هفتە"، مۆنتریاڵی کەنەدا، لەم لیستەدا ناوی ژمارەیەک لە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنی کورد و ئێرانی لە گەڵ دەیان میدیای کوردی و فارسی زمان دەگرێتەوە.
لیستی ئەو کەناڵ، میدیا و کەسانەی کە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دیاریکراون بەم شێوەیەیە:
کەناڵ و دەزگا میدیاییە ڕاگەیەندراوەکان:
کەناڵی ۱۲ی ئیسرائیل، کەناڵی ۱۳ی ئیسرائیل، کەناڵی ۱۴ی ئیسرائیل، پارس تیڤی ئیسرائیل، ڕادیۆ پەیامی ئیسرائیل، ڕادیۆ عەسەلی ئیسرائیل، ئێران ئینتەرناشناڵ، ڕادیۆ زەمانە، ئێران وایر، بیبیسی فارسی، ڕادیۆ فەردا، دەنگی ئەمریکا، مەن و تۆ، تەلەفزیۆنی ئازادی، سیمای ئازادی، وێساڵی حەق، نوور، ئاز تیڤی، ئاز ستار تیڤی، گوناز تیڤی، کەناڵ یەک، ئێران ئاریایی، دیدگا، ئەندیشە، پارس، ڕەنگاوڕەنگ، ئێران ئاباد، مەحەبەت، سێڤن، سێت سێڤن، نەجات، حەلقە تیڤی، کەلیمە، نیشتمانی جوان، ئاریەن تیڤی، ئەستێرەک تیڤی، ڕۆناهی، میدیا هابەر، ژن تیڤی، ئارنا نیوز، کۆمەڵە تیڤی، تەلەفزیۆنی کەناڵی نوێ، دەوڵەتی ئەلئەحواز.
ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە:
حەنانیا نەفتالی، ئێمیلی شرادەر، یوسف حەداد، ئیتای بێندا، لیراز ناز، ڕێل سەلمان، ڕۆزا پەرتۆ، ئێلی دەیڤید، مەهناز شیرالی، جۆرج هارونیان، سولی شاهوەر، گۆلدا مەکابی، ئومێد سەفەری، فەرزانە کۆهەن، یوناتان مەجبورد، ئیدی کۆهەن، کەمال پەنحاسی، مەنەشە ئەمیر، شێرلی شەمسیان، عامیت سێگال، یۆسی مێلمان، ڕاز زیمێت، ڕەزا پەهلەوی، حوسێن ڕەزاق، ئەمیر عەباس فەخراوەر، شیرین عیبادی، محەممەد مەهدەوی فەر، عەباس واحیدیان شاهروودی، حەسەن شەریعەتمەداری، مەسیح عەلینەژاد، عەلی کەریمی، ئومێد دانا، حامید ئیسماعیلیون، مەهدی نەسیری، عیسا میلادپوور، ساسان تەوەکولی فارسانی، هادی میهرانی، بەهنام قولیپوور، سدیقە وەسەمقی، فەرنووش ئەمیرشاهی، نیکی مەحجووب، ئیبراهیم نیلوفەرپوور، عەلیڕەزا ئەردەوان، مازیار بەهاری، شەقایق نەورۆزی، فریشتە قازی، ئەشکان خەتیبی، عەلی جەوانمەردی، زەهرا ئەمیرئیبراهیمی، کاوە فەرنام، فەرزاد پاک، ڕەزوان موقەدەم، غونچە قەوامی، ئومێد شەمس، ئەحەد قەنبەری، ئەمین سابتی، ئەمیر ڕەشیدی، ئانجلیا غەیور، میهرداد ماهر، سیامەک تەدەیون تەهماسبی، پەیمان بێهبوودی.