دەوامی فەرمانگەکان ٧:٣٠ دەستپێدەکاو لەوسەرەوە کەمکرایەوە
05:11 - 16/07/2026
زەمەن - هەواڵ
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاتی دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حكوومییەكانی كەركووك كەم دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/7/2026، پارێزگای كەركووك، بڵاوی كردەوە:" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بڕیاڕماندا کە کاتی دەوامی فەرمی لە دیوانی پارێزگا و هەموو فەرمانگە و یەکە ئیدارییەکانی كەركووك کەم بکرێتەوە."
ئاشكراشی كردووە:" بەپێی ئەم بڕیارە، دەوام لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی دەست پێ دەکات و تاوەكوو 1:30ی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت."
جەخت كراوەتەوە ئەم بڕیارە تاوەكوو کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 31ی8ی2026 جێبەجێ دەبێت و 1ی9ی 2026 دەوام وەكوو پێشووی لێ دەكرێتەوە.
لە دوو هەفتەی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە چەند پارێزگایەكی عێراق بڕیاریاندا دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان كەم بكەنەوە.