22 جیهان

ترەمپ بۆ نەتەنیاهوو: "تۆ شێتیت، ئەگەر من نەبوومایە ئێستا لە زیندان دەبوویت!"

01:00 - 02/06/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی توونددا هێرشی کردووەتە سەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. هۆکاری ئەم تووڕەییەی ترەمپ بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەگەڕێتەوە، کە وایکردووە ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە دانوستاندنەکان بکات.

 ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری 2 بەرپرسی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ترەمپ بە نەتەنیاهووی گوتووە "شێت" و تۆمەتباری کردووە بەوەی بێئەمەک بووە لە بەرامبەر سەرۆکی ئەمریکا. ترەمپ هۆشداریی داوەتە نەتەنیاهوو کە ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر بەیرووت جێبەجێ بکات، ئیسرائیل لە ئاستی جیهاندا زیاتر گۆشەگیر دەبێت. هەروەها ترەمپ پاڵپشتییەکانی ڕابردووی خۆی وەبیر نەتەنیاهوو هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە یارمەتیدەربووە بۆ ئەوەی نەتەنیاهوو نەچێتە زیندانەوە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن