115 جیهان

ئەمەریکا دیپلۆماتکارەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەرێمی کوردستانیشەوە

12:01 - 26/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئامادەکاریی دەکات بۆ گەڕاندنەوەی دیپلۆماتکارەکانی بۆ باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕاپۆرتەکە باسی ئەو دیپلۆماتکارانە دەکات کە لە مانگی دووەوە لە سەروبەندی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئێراندا بانگهێشتکرابوونەوە بۆ ئەمەریکا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا و ئاسانکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە باڵیۆزخانەکانی ناوچەکە لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.

ئەو باڵیۆزخانانەی کارمەندەکانیان دەگەڕێنەوە بریتین لە: ئیسرائیل، لوبنان، سعودیە، قەتەر، ئوردن، عومان، کوەیت، عێراق (بە هەرێمی کوردستانیشەوە).



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن