چیا نەوشیروان مستەفا و مەسرور بارزانی جەخت لە یەکڕیزیی ناوخۆیی دەکەنەوە
11:33 - 18/08/2026
زەمەن - هەواڵ
لە دوای هێرشە درۆنییەکەی دوێنێ دووشەممە بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور
بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی
پاراستن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسرور بارزانی و چیا نەوشیروان مستەفا ئەنجام
درا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا بە
توندی هێرشەکەیان ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند کە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان،
لەگەڵ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێم، پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگیی تەواوی
لایەنە سیاسییەکان هەیە.
هاوکات، هەردوو لایەن هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە
یەکڕیزیی ناوخۆیی و ئاشتەوایی نێوماڵی کوردی، بنەمای سەرەکیی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانە
و جەختیان کردەوە لە خستنەگەڕی سەرجەم هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هەرێمی
کوردستان.