رێكخراوی ستۆپ هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی مه‌ترسی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن
05:31 - 23/05/2026
زەمەن_هەواڵ
رێكخراوی ستۆپ هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەری هه‌رێم بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن و رایده‌گه‌یه‌نێت، درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ، مەترسییەکی گەورەی هێناوەتە کایەوە، ده‌شڵێت: "بەردەوامیی ئەم دۆخە نەخوازراوە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆی کایەکانی حوکمڕانی".
رێكخراوی ستۆپ كه له‌بواری چاودێری و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و په‌ره‌پێدانی بنه‌ماكانی حكومڕانی باش كارده‌كات، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نوێترین راپۆرتی خۆی له‌ژێر ناوی "حوکمڕانی لە بۆشایی یاساییدا، مەترسییەکانی گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەن"، بڵاوكرده‌وه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، ئەزموونی سیاسی هەرێمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی نوێ و مەترسیداردایە، سەرەڕای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی بێباکی و ململانێی توندی هێزە سیاسییە باڵادەستەکان بە تایبەت (پارتی و یەکێتی)، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی (10)یەم گەیشتووەتە بنبەست.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، درێژەکێشانی تەمەنی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 ساڵ، مەترسییەکی گەورەی هێناوەتە کایەوە، بە گۆڕینی حکومەتی کاربەڕێکەر لە دۆخێکی کاتییەوە بۆ دیفاکتۆیەکی درێژخایەنی حوکمڕانی.
رێكخراوی ستۆپ وتوشیه‌تی"*بەردەوامیی ئەم دۆخە نەخوازراوە تەنها کێشەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆی کایەکانی حوکمڕانی له‌نێویاندا پاشەکشەی شەرعییەت و ئیفلیجیی دامەزراوەیی، مەترسییە سیاسی و نیشتمانییەکان كه خۆیان له (تۆخبوونەوەی دوو ئیدارەیی، چەقبەستوویی سیاسی، لەبەریەکهەڵوەشانەوەی کیانی هەرێم" ده‌بیننه‌وه و هه‌روه‌ها پێگە نێودەوڵەتی و ئابوورییەکان كه خۆیان له (لەدەستدانی پێگەی نێودەوڵەتی، تەنگژەی ئابووری ده‌بیینه‌وه.