37 کوردستان

بەپەلە.. سامانی کۆرەک تلیکۆم دەستی بەسەردا دەگیرێت

05:28 - 23/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

  دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق دەستبەسەر سامانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمدا دەگرێت و داواش لە بانكەكان دەكات شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایە لە سێ ساڵی رابردوودا بگەڕێنەوە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٦، بەلیغ ئەبوکلەل سەرۆكی دەزگای جێبەجێكاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: دەستەكەیان هیچ بڕە پارەیەك یاخود قەرزێكی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمی لە ئەستۆ نییە، وتیشی، دۆسێی پاكتاوی كۆمپانیای كۆڕەك بە ئاگاداری دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی ئەنجامدراوە.

دەشڵێت، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق دەستیبەسەر سامانی كۆمپانیای كۆڕەكدا گرتووە و پەیوەندی بە بانكە عیراقییەكانیشەوە كراوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو شایستە داراییانەی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە ناوی ئەو كۆمپانیایەوە تۆماركراون، راشیگەیاند، كۆمپانیای كۆڕەك لە ئێستادا خاوەنی ئەو سەرمایە نییە كە ئەو بڕەی لێی داواكراوە بیداتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن