12 کوردستان

یەکەم کاروانی حاجیان بەرەو سعودییە بەڕێدەکەوێت

04:33 - 05/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، ڕایگەیاند: ڕۆژی ١١ـی ئایار، یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ی ئایاری ٢٠٢٦، عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ئاشکرایکرد، یەکەم کاروانی حاجییانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی ١١ی ئایار و کۆتا کاروانی حاجییانیش ڕۆژی ١٧ـی ئەم مانگە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.

وتیشی، ئەمساڵ لە شاری سلێمانی ١٢٦٢ حاجی هەیە، ٧٠٤یان لە ڕەگەزی نێرە و ٥٥٨یان لە ڕەگەزی مێن.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەگەر شـەڕی ناوچەکە دەستپێنەکاتەوە، بڕیارە ئەو حاجییانە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانییەوە بە فڕۆکە گەشتەکانیان ئەنجامبدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن