بەپەلە.. عێراق گواستنەوەی زێڕو مۆبایلی لە فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی قەدەغەكرد
12:01 - 26/02/2026
زەمەن - هەواڵ
بەشی گواستنەوەی
ئاسمانیی سەربە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق لەنووسراوێکدا سەرجەم کۆمپانیاکانی
فڕۆکەوانی ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت زێڕ و مۆبایل لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێر و
سلێمانی بگوازنەوە.
بەپێی نووسراوەکە،
نابێت زێڕ، مۆبایل و سەرجەم ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ڕێگەی گواستنەوەی
ئاسمانی و کارگۆوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بگوازرێنەوە.
لە نووسراوەکەدا
ئەوەش هاتووە،” ئەم بڕیارە بەهۆی نەبوونی نوێنەرانی دەزگای کۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی
لەو دوو فڕۆکەخانەیە دراوە، کە کاری پشکنین و مۆرکردنی زێڕی هاوردەکراو بکەن، هۆکاری
دووەمیش بریتییە لە نەبوونی ڕەزامەندیی فەرمیی سەبارەت بە ئامێرەکانی مۆبایل و تەکنەلۆژیای
زانیاری کە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنەوە دەردەچن”