بەپەلە.. مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت
12:41 - 22/02/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی خۆی دەستپێکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند: پارەی تەرخانکراوی بۆ مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕەوانەی بانکەکان کردووە و بە مەبەستی دابەشکردنی مووجەی مانگی دوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە دوای تەواوبوونی مەرجە کارگێڕی و تەکنیکییەکان بووە بۆ دڵنیابوون لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر هەژماری فەرمانبەران لە سەرجەم پارێزگاکان بەشێوەیەکی ئاسان. راشیگەیاندووە:، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فەرمانگەو دامەزراوەكان دەست بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و بکەن بەپێی رێکاری بانکەكان.