30 کوردستان

بەپەلە.. سوپای عێراق هێرشیانکردە سەر پاسەوانەکانی ڕێبوار تەها

12:59 - 22/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 لە خانووەکانی گەڕەکی نەورۆزی پاریزگای کەرکووک گرژی لەنێوان پاسەوانانی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک و سوپای عێراق دروست بوو.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی سوباتی ٢٠٢٦، سوپای عێراق بە بیانووی "زێدەڕۆیی و موڵکایەتیی وەزارەتی بەرگری" بە زەبری هێز ماڵێکی کوردی لە گەڕەکی نەورۆز دەرکرد و گەمارۆی ماڵێکی دیکەی لەهەمان گەڕەک دا و دەیانویست ئەو ماڵەش دەربکەن.

هاوکات، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لەکاتی چوونی بۆناو خانووی ئەو کوردانەی کە سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز هەوڵی داگیرکردنیانی دا، گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و سوپای عێراق ڕێگەی نەدا پاسەوانەکانی ڕێبوار تەها بچنە ژوورەوە.

ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو خێزانانەی سوپای عێراق دەریکردوون، دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن