کوردێک بووە دەوڵەمەنترین کەسی تورکیا
02:49 - 24/02/2026
زەمەن - هەواڵ
سەلچوک بایراکتار، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بایکار کە تایبەتە
بە بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، سامانەکەی گەیشتووەتە 2.7 ملیار دۆلار،
ئەمەش وایکردووە وەک یەکێک لە دەوڵەمەندترین بازرگانەکانی ئەو وڵاتە دەربکەوێت.
گۆڤاری فۆربس لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی
تورکیای بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، سەلچوک بایراکتار، کە هاوسەری
سومەییە ئەردۆغانی کچی سەرۆککۆماری تورکیایە، خاوەنی 52.2%ـی پشکەکانی کۆمپانیای
بایکارە. بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر درۆنەکانی بایراکتار و فرۆشتنیان بە وڵاتانی
جیهان، سامانەکەی زیادی کردووە و لە ئێستادا بووەتە نۆیەمین دەوڵەمەندترین کەسی
تورکیا.
هەر لە نێو هەمان ڕاپۆرتدا ئاماژە بە سامانی هالوک بایراکتار کراوە، کە برای
گەورەی سەلچوکە و وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بایکار کاردەکات. بەپێی
ئامارەکان، سامانی هالوک گەیشتووەتە 2.4 ملیار دۆلار، ئەمەش دەریدەخات کە خێزانی
بایراکتار پێگەیەکی دارایی زۆر بەهێزیان لە نێو پیشەسازیی سەربازی و ئابووریی تورکیادا
بەدەستهێناوە.
حەمدی ئولوکایە، نیشتەجێی ئەمریکایە و خاوەنی کۆمپانیای چۆبانی بۆ بەرهەمەکانی
شیرەمەنی وەکو ماست و کەرە و هتد، جارێکی دیکە گۆڤاری فۆربس، وەکو دەوڵەمەندترین کەسی
تورکیا و باکووری کوردستان دیاریی کرد.
حەمدی چەندین جار بە هەڵوێستەکانی کوردبوونی خۆی دەربڕیوە، خەڵکی ئەرزنگانە
لە باکووری کوردستان و خاوەنی 13.7 ملیار دۆلارە.