184 کوردستان

ئەڵمانیا هێزەکانی لە هەولێر دەگوازێتەوە

09:08 - 19/02/2026

زه‌مه‌ن - هه‌وال
سوپای ئەڵمانیا "بەشێوەیەکی کاتی" بەشێک لە سەربازەکانی لە هەولێر کشاندووەتەوە بەهۆی "بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەم هەواڵەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتراستکردەوە.

گوتی، دەیان سەربازی ئەڵمانیا کە لە بنکەیەکی شاری هەولێر بوون وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، پایتەختی هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە.

ئەو وتەبێژە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسەکەی ڕایگەیاند، "تەنها ئەو کارمەندانەی کە پێویستن بۆ پاراستنی توانای ئۆپەراسیۆنی بنکەکەی هەولێر لە شوێنەکەدا دەمێننەوە."

وتەبێژەکە ئاماژەی نەداوە مەبەستی لە "زیادبوونی گرژییەکان" چییە، بەڵام لە کاتێکدایە دەنگۆی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران فراوان بووە.

بە گوێرەی گۆڤاری شپیگل، هێزەکان دوێنێ چوارشەممە لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئوردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن