بەغدا دڵخۆشەو هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچە نەبووە
12:54 - 26/02/2026
زەمەن - هەواڵ
دوای چەند ڕۆژێك
مانەوەیان لە بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان، گەڕانەوە بۆ هەولێر تاوەکو
ئێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم
نیە.
ڕۆژی 23-02-2026
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی دوو
و میزان موراجەعەی مانگی یەکیان بردە وەزارەتی دارایی عێراق، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو
وردبینی لە لیستی مووچە کرا و تیمەکەش بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەکان لەوێ بوون.
بەگوێرەی
زانیاریەكان شەوی ڕابردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
هەولێر، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستی مووچەی
مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەبووە."
حاڵی حازر وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێ سەرقاڵی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتییە،
بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو بیخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق