642 ئابوری

"دۆلارێکی زۆر لە بازاڕدا هەیە و نرخەکەی دابەزیوە"

03:15 - 01/02/2026

زەمەن _ئابوری

 

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەردوو بازاڕی دراوی هەولێر و سلێمانی، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە خانەی 148,000 دینار.

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەگوێ بۆچونی کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر : هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای دینار بوونی دۆلارێکی زۆرە لە بازاڕەکاندا.

ئاماژەی بەوەش کرد، بازرگان و کۆمپانیاکان بڕێکی زۆر دۆلاریان لە بانکی ناوەندی وەرگرتووە و خستوویانەتە ناو بازاڕەوە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر دۆلار کەمببێتەوە.

ئەم گۆڕانکارییە لە نرخەکاندا دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهای دینار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکردبوو. لە ماوەی 2 هەفتەی ڕابردوودا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی هەڵکشانی بەخۆوە بینی و تاوەکو ئاستی 157,000 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن