سەرمای پیرێژن” بەڕێوەیە
03:54 - 23/02/2026
زەمەن - هەواڵ
سەرمایەک بە ڕێوەیە شارەزایانی کەشناسی بە سەرمای پیرێژن وێنای دەکەن.
کەشناسی شارەزا هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، ئااسکرایکرد ، “سەرمای پیرێژن” بەڕێوەیە کەشێکی تەواو زستانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە لەشەواندا کەشێکی سارد دروست دەبێت بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی بەفربارینی چڕ لەناوچە شاخاوییەکان دەستدەکاتەوە لەسەنتەری یەکێک له شاره گەورەکانی هەرێمی ئەگەر هەیه بەفرببارێت و جارێکی تر سپی پۆش بێت
وتیشی، رۆژانی پێنج شەممە و هەینی بارانبارینەکەی سەرتاسەری دەبێت لە ئێواڕەی ڕۆژی پێنج شەممە هەتا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم (دهۆک و زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە) پێشبینی دەکرێت بارانی باشی لێببارێت.
سەبارەت بە وادەی بەفربارین ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری هەینی لەسەر شەممە 28ی مانگ شەپۆلێکی بەفربارینی مامناوەند بۆ چڕ دەیانگرێتەوە، لە حاجی ئۆمەران و دەوروبەری لە چیای پێرس و هەڵگورد و حەسەن بەگ و کۆڕەک و سەفین و گارا و ناوچەی باڵەکایەتی و وەرتێ و شاوڕێ و مەرزی کێلێ و پێنجوین و ناڵپارێز و گەرمک و چیاکانی هەورامان و ئەزمەڕ و گۆێژە و بەشێک لەناوچەکانی دەوروبەری شەقڵاوە لەسەنتەری پارێزگای سلێمانیش ئەگەر هەیە بەفر ببارێت، ئەگەر جێگیر بێت بارستە هەواکە زیاتر قوڵبێتەوە بۆ گەرەکەکانی ناو شاری سلێمانی و لەگەڵبوونی شێی پێویست.