هات.. سەبەتەی نوێی بەشەخۆراک
04:18 - 23/08/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە ئامادەیە و داواش لە بریکارەکان دەکات سبەینێ دووشەممە سەردانی بنکەکانی فرۆش بکەن بۆ تەواوکردنی رێکارەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦،د. مستەفا نزار ئەلعانی، وەزیری بازرگانی، عێراق ڕایگەیاند: سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە ئامادەیە و سەبەتەی چاودێری کۆمەڵایەتیش بەهەمان شێوە..
داواشی لە بریکارەکانی خۆراک لە بەغدا و پارێزگاکان کرد کە لە سبەینێ دووشەممە، سەردانی مەڵبەندەکانی فرۆش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بڕین.
ئاماژەی بە پێویستیی پابەندبوونی بریکارەکان کرد بە ڕێنماییەکانی تایبەت بە پڕۆسەی بڕین لە ڕێگەی ئامێرەکانی دانی ئەلیکترۆنی (POS) بە مەبەستی ئاسانکاری و خێراکردنی پڕۆسەی دابەشکردن..
ئەلموسەوی ڕوونیشی کردەوە، کەرەستەکانی سەبەتەی خۆراک پشکنینی وردی تاقیگەیی و فیزیکیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و شیاوییان بۆ بەکارهێنان و گونجانیان لەگەڵ پێوەرە ستانداردەکان، پێش دابەشکردنیان بەسەر هاووڵاتییاندا، تا گەیشتنی خۆراکی سەلامەت و کوالێتی بەرز بۆ شایستەکان مسۆگەر بێت.