شەپۆلی باران بارین تاکەی بەردەوام دەبێت
12:53 - 09/02/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی ڕایگەیاند: ئەم شەپۆلی باران بارینە تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی لە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین، هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵات و لە ناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری چالاکبونی با هەیە، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە تەنها ناوچە شاخاوییەکان نەبێ نزم دەبنەوە بە (1 -2) پلە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژەی بەوەکرد، "کەشی سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بەفر بارین لە ناوچەشاخاوییە سنوورییەکان شایانی باسە رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".