سه‌نته‌ره گه‌وره‌كانی لێکۆڵینەوە سه‌ردانی "گردی زه‌رگه‌ته" ده‌كه‌ن
04:40 - 20/09/2026
زه‌مه‌ن – هه‌واڵ
به‌مه‌به‌ستی ئاشنابوونی
زیاتر له بیروو دنیابینیەكانی ره‌وانشاد (نه‌وشیروان مسته‌فا) و دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی،
سه‌نته‌ره‌كانی بیر‌و توێژینه‌وه‌ی شاری به‌غداد سه‌ردانی گردی زه‌رگه‌ته‌یان كرد.
رۆژی ١٨/ ٩/
٢٠٢٦، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌هاوڕێیه‌تی دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و
نیشته‌جێكردن، پێشوازیان كرد له شاندی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌خت كه پێكهاتبوون له هه‌ر یه‌كه له : د.عه‌لی ئه‌لغه‌ریفی به‌رێوه‌به‌ری
جێبه‌جێكاری "مولته‌قای به‌حرلعلوم" و د.ئوسامه شه‌بیب به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری
ناوه‌ندی "ئه‌لبیدر" بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پلان، د.مسته‌فا سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌و
لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌یان، هه‌ر یه‌كه له دكتۆر حه‌یده‌ر به‌رزنجی مامۆستای
زانكۆ‌و توێژه‌ر، یوسف موحسین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی عێراقی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌حمه‌د
حلو له ناوه‌ندی "رواق"ی به‌غدا بۆ سیاسه‌تی گشتی.
شاندی میوان سەردانی
ماڵ و ئارامگای رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان کرد و له‌و میانه‌دا جگه له باسكردن
له بیر‌و فیكری نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك رێبه‌رێكی سیاسی گه‌لی كورد و ڕوانینه دیموكراسیخوازانه‌كه‌ی،
له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان خۆشحاڵبوون له‌سه‌ر بیناکردنی پەیوەندی لەنيوان ئەو دەزگاو
رێکخراوانە لەگەڵ مێژوو و فەرهەنگ و سەروەتی مه‌عنه‌وی رەوانشاد مستەفا بەمەبەستی داڕشتنی
بەرنامە و درێژەدان بە هزری خزمەتکردن لە پێناوی چارەسەری کەموکوڕییەکانی کۆمەڵگا و
پەرەسەندنیی، هەر یەکەو بەپێی پسپۆری و توانای مرۆیی ڕێکخراوەکەی و گونجاندنی لەگەڵ
ئێستا و ئایندەدا.