21 کوردستان

بەپەلە.. ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەکرێن

02:03 - 03/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دەوڵەت بەخچەلی (مەهەپە) جەختی لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ "تورکیایەکی دور لە تیرۆر" کردەوە و وتی، "بڕیارەکەمان ڕونە تا ئەنادۆڵ دەگەڕێتەوە بۆ ئاشتی و ئۆجه‌لان بۆ هیوا، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و دەمیرتاش بۆ ماڵەکەی خۆی".

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی سوباتی ٢٠٢٦، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرست (مه‌هه‌په‌) له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا لەگه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارته‌كه‌ی ڕایگەیاند: "مەهەپە و هاوپەیمانی گەل جەمسەری سیاسی هەمو تورکیا و تەنانەت جیهانی تورکیا-ئیسلامیش، سێ هیلالەکە نەک تەنها نوێنەرایەتی ئەمڕۆ بەڵکو سبەینێش دەکەن، میللەتەکەمان لە سەروی بەرژەوەندی شەخسییەوەیە، سیاسەت بابەتێکی بنەڕەتی و ئیجبارییە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "دەرگاکەمان لە بەرامبەر ئەوانەی کە بیرکردنەوەی قوڕاوییان هەیە، قوفڵ کراوە، پێویستە خاوەنی ئەو لێهاتوییە بین کە بە پوخت و مانادار قسە بکەین، کاریگەری قوڵ لەسەر یادەوەرییەکانی خەڵک بەجێبهێڵین".

له‌باره‌ی دۆخی توركیاوه‌، دەوڵەت باخچەلی وتی، "ئەو وەرچەرخانە مێژوییەی تورکیاکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، بەرپرسیارێتی حاشا هەڵنەگر دەخاتە سەر هەمومان، مرۆڤ خاوەنی دو جۆر هۆشیارییە، یەکێکیان ئاگایی دادپەروەرییە، ئەوی دیکەشیان هۆشیاری مێژوە".
ئه‌وه‌شی وت، "لە جیهانێکی پڕ لە گێژاودا کەس سەلامەت نییە، درۆی مارێک کە گازم لێ نەگرێت دەتوانێت هەزار ساڵ بژی، وەک کاڵای ڕزیو وایە کە کڕیاری نییە". 

باخچەلی رونیشیكرده‌وه‌، "عەبدوڵا ئۆجالان لە مافی هیوا (ئازادکردنی بەمەرج) سودمەند دەبێت، ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر دەبنەوە سەرۆکی شارەوانی، دەمیرتاش ئازاد دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو ماڵ و منداڵی خۆی".

له‌ 27ی شوباتی 2025ه‌وه‌ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ توركیا و باكوری كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ستپێشخه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی كرد و دواتر گفتوگۆكان ده‌ستیان پێكرده‌وه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن