موڕاد قەرەیلان: شەڕەکە شەڕی کوردە و ڕۆژئاوا بە تەنها بەجێناهێڵین
10:45 - 20/01/2026
زەمەن – هەواڵ
موڕاد قەرەیلان
فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەلە-هەپەگە لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای وکوردستان و ڕایگەیاند:
گەلی کورد لە دۆخێکی سەختی بەرەنگارییدایە و ئەوەی هەیە پلانگێڕێییەکی ئاشکرایە دژی
کورد، مەترسییەکە تەنها ڕۆژئاوا نییە و دواتر باشور و پارچەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
وتیشی تورکیا لە
باکوری کوردستان بۆ دۆخی ناوخۆیی ئاشتیی و چارەسەریی و برایەتی گەلانی دەوێت و لە
رۆژئاوای کوردستانیش بە هەموو هێز و توانایەوە شەڕی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
و دەستکەوتەکانی بە ئامانجدەگرێت، کورد و تەڤگەر منداڵ نین و باش لەو سیاسەتەی
تورکیا تێدەگەین کە لەپشت ڕووداوەکەنەوەیە، ئەوەی ڕوودەدات کاریگەری تەواوی لەسەر
پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتیی دەبێت و بابەتە پەیوەسەت بە هەموو کورد.
موڕاد قەرەیلان
وتی، چی دەبێت با ببێت ڕۆژئاوا بەتەنها بەجێناهێڵین شەڕەکە شەڕی کوردە، دەبێت کورد
لە هەر چوار پارچە یەکبێت و باوەڕ بە شەڕڤانان بکەن، لە ڕابردوودا چۆن کۆبانێ بووە
قەڵای بەرخۆدان، ئەمجارەش مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، دەبێت کورد ڕێباز و ڕێگەی
تونێلەکان بەکاربهێنێت چونکە تاکەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو تەنکنەلۆژیایەک و چەکێکی
پێشکەوتووە.
وتیشی جاڕێکی دیکە
بێویژدانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەمووان سەلما و ئێستا ڕۆژ ڕۆژی هیممەت و بەرخۆدان و تێکۆشانی
هەموو کوردێکی شکۆمەندە...