833 کوردستان

کەجەکە لە قەندیلەوە راگەیەنراوێكی لەسەر رۆژئاوا بڵاوكردەوە

02:04 - 08/01/2026

زەمەن - هەواڵ

کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە پەیامێکی لەبارەی دۆخی حەلەب بڵاوکردەوە و تیایدا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی کردوە.

 

 کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، بەرگرییکردن و بەرخۆدانی کورد مافێکی ڕەوایە لە بارەمبەر ئەو ستەمانەی دەکرێن و لە ڕابردووشدا گەڕەکە کرودییەکانی حەلەب هەمیشە هێمای بەرخۆدان و کۆڵنەدان و قەڵای بەرگرییبوون ئێستاش بە هەمان شێوە، دەبێت کورد یەکدەنگ و یەکگرتووبێت لە بەرگرریکردن لە مافە ڕەوا و نەتەوەییەکانی.

کەجەکە بە حکومەتی سوریا وتوە، پێویستە هەرچی زووە دەست لە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب و کوردان هەڵبگیرێت و دانوستان دەستپێبکەن.

کەجەکە جەختی لە جیبەجیکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان کورد و دیمەقشق کردوەتەوە و وتویەتی پێویستە دەسەڵاتی ڕاگوزەر پابەندبێت بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکە و بە زوویی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن