لە سبەینێوە باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە
12:22 - 11/12/2025
زەمەن - هەواڵ
دەقی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی:
کەشی پێشبینیکراوی
48 کاتژمێری داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە
11-12-2025
کەش / ئاسمان بەگشتی
لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکوو ئێوارە ئەگەری
نمە بارانی کەم کەم هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم وە ناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی
زاخو و پارێزگای دهۆک وە هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران لەگەل
برێکی کەم لەبەفر بارین لە ناوچە شاخاوویە بەرزەکاندا.
خێرای با / لەسەرخۆ
( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با /
باشووری خۆرهەڵات.
پلەکانی گەرما /
بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاویەکان نەبێ کەمێک نزم دەبنەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
مەودای بینین /
لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان (5- 7 ) کم دەبێت
سبەی هەینی
12-12-2025
کەش/ ئاسمان هەوری
تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو نمە باران سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا
وە هەروەها ناوچە شاخاویەکانی باکوور دەست پێدەکات پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ
تەواوی ناوچەکانی هەرێم , وەهەروەها بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبارێت زیاتر
لەناوچە سنووریەکان , کاریگەر ئەم شەپۆلە دابارینە بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی شەممە
بەتایبەتی لەناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات (پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە).
خێرای با / لەسەرخۆ
– مام ناوەند ( 10– 20 ) کم/ک
ئاراستەی با /
باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /
نزم دەبێتەوە بە (1-3 ) پلە دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە
ئاماژەیان پێدراوە.
مەودای بینین /
( 4 – 6) کم دەبێت. لەکات
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی
سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی
سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 13 پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی
سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 11 پلەی
سیلیزی
ئامێدی: 8پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی
سیلیزی