44 کوردستان

ئاگاداربن.. کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی ئەم شەقامە دەخرێتەکار

03:52 - 04/12/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 رۆژی یەكشەممە ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ ، ئەو كامێرا چاودێرییەی لە ژێر یەكتربڕی ئارام دانراوە دەخرێتە كار و خێرایی زیاتر لە ٦٥ کم تۆماردەکات.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، خێرایی دیاریكراو لەژێر پردی یەکتربڕی ئارام ٦٠ كم لە كاتژمێرێكدا كامێراكان سەرپێچی تۆمار دەكەن، ئەگەر خێرایی شۆفێر لە ٦٥ كم یان زیاتر بێت، بەهۆی ئەوەی زۆرترین رووداوەكانی هاتووچۆ لە سلێمانی لە ژێر ئەو یەكتربڕەدا روودەدات.
بەمەبەستی کەمکردنەوە ڕووداوەکانی هاتووچۆ، لەژێر پردی یەکتربڕی ئارام، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، پەنای بردە بەر دانانی ئەو كامێرا تیژیڕەوییە تاوەكو لە رێگایەوە بتوانرێت رووداوەكانی هاتوچۆ لەو شوێنەدا كەمبكاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن