پێنجشەممە ٧ ملیۆنەکە نەدەیت بە حکومەت مافی حەجکردنت نامێنێت
01:39 - 23/11/2025
زەمەن_هەرێمی کوردستان
حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند: پێنجشەممە، کۆتا کاتە بۆ ڕادەستکردنی پارەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦، بەپێچەوانەوە هەرکەس تێچووی حەج (پارە) نەبات کەسی یەدەگ دەخرێتە جێگەی.
ئەمڕۆ یەکسەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، "ماوەی ١٠ رۆژ دیاریکراوە بۆ هێنانی پارە و تەواوکردنی رێکارەکانی مامەڵەی چوونە حەج و لە بەرواری ٢٧ی ئەم مانگە وادەکە کۆتایی دێت".
دەشڵێت: "هەرکەس تاوەکو ئەو رێککەوتەی دیاری کراوە پارە نەهێنێت و مامەڵەکانی تەواو نەکات، بەگوێرەی بڕیار و کاتی دیاریکراو ئەگەر هەیە ئەوانەی وەکو یەدەگ هەڵبژێردراون بخرێنە شوێنەکانیان".
هاوکات، لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، "پێویسته له كاتی سهردانكردنی نووسینگهكانی حهج و عومره، پاسپۆرت؛ کۆپییەک له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری و تێچووی حەج ببەن، کە ٧ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دینارە".