نوێترین زانیاری له باره‌ی مووچه‌ی مانگی (9)
10:48 - 21/11/2025
زه‌مه‌ن - هه‌واڵ
به‌گوێره‌ی به‌دواداچونی
"زه‌مه‌ن"، تا دوێنێ پێنجشه‌ممه 20ی 11، حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی
مووچەی مانگی 11ی خۆی نەکردووە. ڕۆژی دووشەممە 24ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچەی
فەرمانبەرانی خۆی دەکات. له دوای ئه‌وه به‌غدا مووچەی مووچەخۆرانی هه‌رێم دەنێرێت.
هاوكات دوێنێ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕاپۆرتی میزان مراجەعە و نووسراوی
ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی گه‌یاندۆته دەست تەیف سامی، وەزیری دارایی
عێراق.
بەهۆی ئەوەی دابەشکردنی
مووچە لە عێراق دواکەوت و دەکەوێتە دووشەممە، ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی 9ـی فەرمانبەران
بۆ هه‌رێمی کوردستان دوو بۆ سێ ڕۆژ دوادەکەوێ و دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی
چوارشەممە یان پێنجشەممە، 26 و 27ی مانگ پارە بۆ هه‌رێمی کوردستان دەنێردرێت. دابه‌شكردنی مووچه‌ش له هه‌رێم ده‌كه‌وێته
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی دواتررۆژی 30ی مانگ و رۆژانی دواتر.