سه‌عدی پیره: نامانه‌وێت پارتی ببێته سوار و ئێمه‌ش ببینه پیادە
12:47 - 21/11/2025
زەمەن پرێس:
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، رایگه‌یاند،
ئێمه حكومه‌تی هه‌رێممان په‌ك نه‌خستوه، به‌ڵام نامانه‌وێت پارتی ببێته سوار و
ئێمه‌ش ببینه پیاده.
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لێدوانێكدا وتی، ئێمه
پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێممان په‌ك نه‌خستوه، نامانه‌وێت پارتی ببێته سوار و
ئێمه‌ش ببینه پیاده و به‌دوایاندا رابكه‌ین.
جه‌ختی كرده‌وه، یه‌كێتی
ده‌یه‌وێت له حاكمیه‌تدا شه‌ریك بێت، یەکێتی حاکمیەتی پارتی قبوڵ نییە و دەیەوێت
لە حاکمیەتدا هاوبەش بێت.
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی
به‌وه‌شدا، پارتی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و ته‌ربیه و كۆمه‌ڵایه‌تی و
وه‌زاره‌ته بێ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌ینی حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ بدات یان نه‌دات
چی له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕێت.