202 عیراق

لیستی ئەو وەزارەتانەی ئەمساڵ زۆرترین خەرجیان هەبووە

02:15 - 22/11/2025

زەمەن:-

 

 ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، ناوی ئەم وەزارەتانەی عێراقی ئاشکراکرد کە زۆرترین خەرجیان لە هەشت مانگی ساڵی ٢٠٢٥دا کردووە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ڕوانگەی ئیکۆ عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ناوی ئەو وەزارەتانەی عێراقی بڵاوکردووەتەوە کە لەمساڵدا زۆرترین خەرجیان هەبووە و وەزارەتی دارایی عێراق لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هاتووە کە ١٦.٢ ترلیۆن دیناری خەرج کردووە، وەزارەتی ناوخۆش ٨.٨ ترلیۆن لە پلەی دووەم و وەزارەتی پەروەردەش بە خەرجکردنی ٧.٨ ترلیۆن دینار لە پلەی سێیەم دێت.

ڕوانگەکە جەختی کردووەتەوە، خەرجی زۆری وەزارەتەکان تەنیا پەیوەندی بە مووچەوە نییە، بەڵکو خەرجییەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، کۆی خەرجی کارگێڕی وەزارەتەکانی عێراق لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی ٢٠٢٥دا، ٥٨ ترلیۆن دینار بووە. 

دەشڵێت: ئەم خەرجیانە مووچەی فەرمانبەران و کڕینی کەل وپەل و خزمەتگوزارییەکان دەگرێتەوە.

هاوکات، لە ڕاپۆرتەکەی ڕوانگەی ئیکۆ عێراقدا هاتووە، "ئەو وەزارەتانەی کەمترین خەرجیان هەیە وەزارەتی پەیوەندییەکان و ژینگەن"، هۆشدارییشدا لە بەردەوامی خەرجییە ناپێویستەکان، کە دەبێتە فشارێکی زۆر لەسەر بودجەی گشتی.

ئەمانەی خوارەوە ڕیزبەندی وەزارەتەکانە لە بەرزترینەوە بۆ کەمترین خەرجییەکان تا کۆتایی مانگی ئابی2025

 خەرجی وەزارەتی دارایی، 16,222,206,035,523 دینار
وەزارەتی ناوخۆ، 8,889,453,826,753 دینار.
وەزارەتی پەروەردە، 7,849,890,573,104 دینار.
وەزارەتی بەرگری، 5,563,491,761,998 دینار.
وەزارەتی تەندروستی، 4,814,088,863,274 دینار.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، 4,216,415,226,176 دینار.
وەزارەتی بازرگانی، 3,438,115,022,802 دینار.
وەزارەتی کارەبا، 3,362,849,238,010 دینار.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، 2,024,460,885,734 دینار.
وەزارەتی دادپەروەری، 580,600,616,986 دینار.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، 559,629,436,806 دینار.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی، 190,292,463,884 دینار.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، 188,947,992,007 دینار.
وەزارەتی کشتوکاڵ، 124,999,797,889 دینار.
وەزارەتی دەرەوە، 122,413,456,274 دینار.
وەزارەتی ڕۆشنبیری، 74,170,760,547 دینار.
لاوان و وەرزش، 64,033,424,332 دینار.
گواستنەوە ، 45,902,334,624 دینار.
پلاندانان، 37,761,353,035 دینار.
کۆچبەران و پەنابەران، 36,951,027,705 دینار.
نەوت، 33,947,856,299 دینار.
ژینگە، 30,263,724,104 دینار.
پەیوەندییەکان، 7,038,662,437 دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن