گرێبەستی مۆلیدە ئەهلییەکان هەڵوەشایەوە
02:31 - 22/11/2025
زەمەن _ هەڵەبجە
سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئاگادارکراونەتەوە کە گرێبەستی مۆلیدەکان بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵوەشاوەتەوە.
ئەمرۆ شەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، تەیمور محەمەد، سەرپەرشتیاری مۆلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە وتی: "خاوەن مۆلیدەکان سەرپشککراون لە لابردنی مۆلیدەکانیان و لەحاڵەتی بڕانی کارەباشدا نابێت کارەبا بدەنە هاووڵاتییان".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان کردووە تاوەکو ٣٠ی تشرینی دووەم بەردەوام بن، بەڵام بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.