حەماس زەنگی دەستپێکردنەوەی شەڕی لێدا
09:31 - 22/11/2025
زەمەن
پرێس
کەناڵی
حەدەسی عەرەبی لەزاری سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی حەماس بڵاویکردووەتەوە، بزووتنەوەکە؛
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار
کردووەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە کۆتایی هاتووە و بزووتنەوەکە ئامادەیە
بۆ شەڕکردن.
سەرچاوەکە
وتوشیەتی "بزووتنەوەکە ویتکۆفی ئاگادار کردووەتەوە، کە ڕێککەوتنی ئاگربەستی
غەززە تەنیا حەماس پابەندی بووە و ئیسرائیل پابەندی نەبووە، لە کاتێکدا دەبوو
ئەوانیش پابەندی بن".
ئاماژەی
بەوەشدا، بزووتنەوەی حەماس جەختی لەوە کردووەتەوە، کە غەززە هەرگیز وەک لوبنانی
لێنایەت.
ئەمڕۆ
هێزەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر غەززە ئەنجام داو و بەهۆیەوە ١٠
کەس کوژران.