8 جیهان

هاکان فیدان:پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆسەر تورکیا

09:28 - 22/11/2025

زەمەن-هەواڵ
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پێکهاتەی ئێستای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاو یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دروست دەکات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، چالاکییە فراوانخوازی و تێكدەرەكانی ئیسرائیل، بەتایبەتی لە باشوری سوریا، بەهەمان شێوە هەڕەشەیەکی ترە بۆ سەر دۆخی سوریا.
فیدیان دەڵێت، ئەنكەرە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە هەموو بوارەکان و لە هەموو ئاستەکاندا و تورکیا پشتیوانی یەکگرتوویی سوریا و یەکپارچەیی خاکەكەی دەکات.
وەزیری دەرەوە تورکیا ئەوەى خستەڕوو، توركیا پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پێویستی نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە رۆژهەڵاتی فورات هەن، لەگەڵ بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سوریا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن