پڕۆژەی ڕووناکی: لە وەرزی زستاندا داشکاندن نامێنێت
01:43 - 22/11/2025
زەمەن _ هەرێمی کوردستان
پرۆژەی ڕووناکی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناکی (کارەبای ٢٤ کاتژمێری) سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە. چونکە ڕێژەی بەکارهێنان لە ٢٠٪ بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پڕۆژەی ڕووناکی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەکە سوودمەندبوون، لە وەرزی زستان پاڵپشتیەکانی حکوومەت نایانگرێتەوە، بۆیە دەبێت هەموومان دەست بە بەکارهێنانیەوە بگرین، جونکە، زۆرترین بڕی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندایە نەک لە وەرزی هاوین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی کارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ کارپێکردنی زۆری ئامێرەکانی گەرمکەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەکاتەوە، بەکارهێنانی کارەبا لە مانگەکانی زستاندا بەراورد بە مانگەکانی دیکەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە.