7 کوردستان

دەمیرتاش: بە سەربەرزیی هاتمە زیندان و بە شکۆوە دەردەچم یان دەمێنمەوە

12:44 - 21/11/2025

زەمەن پرێس:
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و سەرکردەی دیاری کورد، لە زیندانی ئەدیرنەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاندوە: قسەی کەسانێک لەبارەی ئازادکردنیی زۆر ئازاری دەدەن کە بیروباوەڕی خۆیان بەسەر ئەودا دەسەپێنن و لێکدانەوەی بۆ دەکەن.
دەمیرتاش وتویەتی: "ئەوەی زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە کە قسەو بیروڕا دەخەنە سەر ناوی من بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو قسەناش بدەم کە بە ناوی منەوە دەیکەن و بڵاوی دەکەنەوە".
هاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە هەمووان بزانن و دڵنیابن، ئەو بەڕێز و بە سەربەرزییەوە چووەتە زیندان، ڕێز و شکۆی خۆی نەشکاندووە و دیسانەوە بە سەربەرزیی دەمێنێتەوە، بەشکۆوە لە زیندان دەردەچێت یان تا دواڕۆژی ژیانی هەر لە زیندان دەمێنێتەوە.
سەرکردە کوردەکە لە بەشێکی قسەکانیدا وتویەتی، 9 ساڵ لە زیندان ناخۆشیی زۆری بینیوە، بەڵام "دورکەوتنەوە لەخەباتی ئازادیی، دیموکراسیی و ئاشتیی گەل، لە بەرامبەر هەموو ناخۆشییەکاندا هێزی بەرگریی و ئیرادەیەکی پۆڵایینی پێدەبەخشێت"...

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن