یەکێتی: ئەگەر هەلومەرج گۆڕا بێت لەبەرژەوەندی ئێمە گۆڕاوە
09:37 - 22/11/2025
زەمەن پرێس:
لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به ژماره و داتا دەیسەلمێنێت كه یه‌كێتی له‌رووی كورسی و له‌رووی ده‌نگه‌وه،
ده‌نگه‌كانی هه‌ڵكشاوه، دەشڵێت: پارتى دەڵێت هەلومەرج گۆڕاوە ئەگەر گۆڕابێت بێت
لەبەرژەوەندی یەکێتی گۆڕاوە.
ئەمرۆ شەممە له‌تیف
نێروه‌یی لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆڕێكیدا
لە بارەگای مەڵبەندی سلێمانی رایگه‌یاند،پارتی دەیەوێت بە درووشمی یەك ملیۆن دەنگ
شكستی كەمكردنی كورسییەكانی بشارێتەوە.
نێروەیی ئاماژەی
بەوەکرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كێ سه‌ركه‌وتووبووه به داتا و ژماره قسه‌ده‌كه‌ین
و ده‌گه‌ڕ‌ێینه‌وه بۆ باسكردنی هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق، یه‌كێتی و پارتی و نه‌وه‌ی نوێ ركابه‌ری یه‌كتر بوون له‌هه‌ڵبژاردنی
پێشوودا، نه‌وه‌ی نوێ له رابردوو ده‌نگی نزیكبوو له یه‌كێتی، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه
شكستیان هێنا و پارتیش كورسییه‌كانی كه‌می كرد، چونكه پارتی ده‌یزانی كورسیه‌كانیان
كه‌م ده‌كات، بۆیه به زیادكردنی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان كه‌مبوونه‌وه‌ی 5 كورسیه‌كه‌یان
شارده‌وه.
دەشڵێت" پارتی
دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌یتواتی ته‌نانه‌ت یه‌ك كورسی ئێزیدیه‌كان
به‌ده‌ستبهێنێت، كه كاندیده‌كانیان له‌ناو ئێزیدیه‌كاندا كه‌سانی دیاری ئێزیدی و
ده‌ركه‌وتوو بوون كه له‌ناو لیستی پارتی كاندید بوون، به‌ڵام متمانه‌ی ده‌نگی
ئێزیدیه‌كانیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، له‌كاتێكدا یه‌كێتی توانی كورسییه‌كی ئێزیدیه‌كان
و كورسیه‌كی كاكه‌یه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به دوو
كورسی زێڕ‌ین ده‌یانبینێت. "
له‌تیف نێروه‌یی
راشیگەیاند، ئه‌وان كه باسی پشك له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هه‌لومه‌رج
گۆڕ‌اوه، به‌ڵام ئه‌وان 5 كورسییان كه‌می كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستاندا گۆڕ‌اوه و له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی
په‌رله‌مان جددی نین، چونكه هه‌موو ئه‌و كارتانه‌ی پێشتر له دژی ئێمه به‌كاریانده‌هێنا
شكستی هێناوه، باسكردنی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ڕ‌ێكی ده‌رونی و
دڵخۆشكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یانه، وه‌كو كارتی فشار به‌كاریدێنن، نه‌ك وه‌ك واقعی
هه‌رێمی كوردستان.