20 کوردستان

بەپەلە.. ٥٠٠ ملیار لە بەغداوە گەیشتە هەرێم

03:03 - 23/11/2025

زەمەن _ هەوال

 

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند: بەغدا بڕیاریدا ٥٠٠ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، ئاشکرایکرد، حكوومەتی فیدراڵ بڕیاری دا، ٥٠٠ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستە حكوومەتی هەرێم لە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە ئاگادار نەكراوەتەوە، هەر كاتێك ئاگادار بكرێینەوە، بە دڵنیاییەوە ڕای دەگەیەنین و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەكەین.

باسی لەوەش كرد، شایستەی دارایی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی كوردستان لەلای حكوومەتی فیدراڵ، زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دینارە، تا ئێستە بەغدا تەنیا نزیكەی ٧٢ ملیاری ناردووە و زیاتر لە ٢٤٠ ملیار دینار لای حكوومەتی عێراق ماوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن