12 کوردستان

ناوی زیاتر لە دوو هەزار و ٧٠٠ خانەنشینانی سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە

02:34 - 16/11/2025

زەمەن _ سلێمانی

 

 ناوی دوو هەزار و 742 خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی گەڕاوەتەوە و ناوەکانیان لەسەر دیواری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سلێمانی هەڵواسراوە؛ ژمارە و ناونیشانی زەوییەکەش بەرامبەر ناوەکانیان دانراوە.

هەروەها، بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو خانەنشینانە دەکات، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن و ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن:

- کارتی زانیاری.
- پێناسی خانەنشینی.
- کارتی نیشتمانیی خانەنشین و ئەندامانی خێزانی.
- کۆدی یو پی ئێن.
- ژمارەی مۆبایل.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم پارچەزەوییانە بەسەر ئەو خانەنشینانەدا دابەشدەکرێن، کە خزمەتیان لە 25 بۆ 30 ساڵدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن