24 کوردستان

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

09:32 - 09/11/2025

زەمەن پرێس:
ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەى گۆڕان دەنگۆیەک ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: دەنگ بدەن بەو لیست و کاندیدانەی کە نزیکن لە رێبازی نەوشیروان مستەفا و بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.
یاسین حەمەعەلی رێکخەری ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تایبەت بە هەڵبژاردن ناوی بەندە هاتوە لەسەر پرسی هەڵبژاردن و پشتگیری کردن یا نەکردنی هەر لیست و لایەنێک، لێرەوە رایدەگەیەنم کە ئەو بابەتە لە دورو لە نزیک هیچ پەیوەندیەکی بە بەندەوە نییە.
وتیشی: هیچ لێدوان و رونکردنەوەیەکمان نەداوە بە ئاڕاستەی بایکۆت و بەشداری نەکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، بەپێچەوانەوە داوامان لە هەڵسوڕاوان و هاونیشتیمانیان ئەوەیە بەشداری کارای پرۆسەی دەنگدان بکەن.
 ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردوە، دەنگ بدەن بەو لیست و کاندیدانەی کە نزیکن لە رێبازی نەوشیروان مستەفا و بەرنامەکەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن