بەپەلە.. شەپۆلەکە مەترسیدارە
03:47 - 15/11/2025
زەمەن_سۆران
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی کەشناسیی هەرێم، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، داواکارین لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە ئەگەر کاری پێویستیان نەبوو، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان بەدووربگرن لە لێواری رووبارەکان، هەروەها ئەو دۆڵ و نشێوانەی کە ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێدەکرێت.