14 ئابوری

خۆتۆمارکردن بۆ فۆڕمی خۆراک دەبێتە پارە

11:36 - 15/11/2025

زەمەن پرێس:
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاکو ئێستا پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردوەتە، دەتوانن تا 20ی ئەم مانگە خۆیان تۆمار بکەن بێبەرامبەر.
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە هاوڵاتییان تەنها پێنج ڕۆژیان لەبەردەم ماوە بۆ خۆتۆمارکردنیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکدا و دوایی پرۆسەکە بێبەرامبەر نابێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکەنەوە کە  تاکو ئێستا پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیان پڕنەکردوەتە، دەتوانن تا 20ی ئەم مانگە خۆیان تۆمار بکەن بێبەرامبەر،
 وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای ئەو بەروارە کە 20ی تشرینی دووهەمی 2025ە خزمەتگوزاریی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی بێمبەرامبەر نامێنێت و دەبێت بە پارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن